ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

موکریان : ( چۆن بت به‌خشم ) ڕاسته‌ هۆنراوه‌ی مامۆستا جه‌بار حه‌بیبه‌ به‌ڵام من خۆشه‌ویستم بۆ هۆنراوه‌که‌ زیاتره‌ و له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م هۆنراوه ‌یه‌ گۆرانی ده‌ڵێم و ئاماده‌ نیم به‌ هیچ جۆرێک ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم .

موکریان : بێگومانم که‌ هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعد ئاوازێکی جوانی بۆ ئه‌م تێکسته‌ داناوه‌ به‌لام من له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌م تێکسته‌ گۆرانی ده‌لێم هه‌ر وشه‌یێك له‌م هۆنراوه‌ وه‌ك نۆته‌یه‌کی موسیکی(بتهۆڤن ومۆزارت وشۆپان) دێته‌ به‌ر چاوم بۆیه‌ ده‌لێم ئه‌م هۆنراوه‌ له‌ زێر به‌ نرخ تره‌ .  جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌م تێکسته ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی منی تێدایه‌ وئازاره‌کانی خۆمی تێدا ده‌بینم بۆیه‌ ده‌لێم ده‌ست له‌م تێکسته‌ هه‌لناگرم .مامۆستا جه‌بارحه‌ بیب خۆی ‌خاوه‌نی ئه‌م تێکسته‌یه‌ و خۆشی ده‌وێ به‌له‌م من زۆر زیاتر خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م تێکسته ‌هه‌یه‌ . وه‌ هونه‌رمه‌ند (کورده)‌ ئه‌مه‌ بۆ دووه‌م جاره توشی کێشه‌ی له‌م جۆره‌ ده‌بێت من حه‌زده‌که‌م که‌مێک به‌ ووریای کاره‌کانی خۆی بکات . وه‌ من له‌ رێگای هونه‌رمه‌ند (زانا جه‌به‌لی) ئه‌م هۆنراوه‌م وه‌رگرتوه‌ به‌لا‌م به‌ره‌زامه‌ندی مامۆستا(جه‌بارحه‌ بیب) ده‌ستمان به‌کارکرد له‌ ستۆدیۆی میلۆدی . سه‌ره‌تا (خه‌نده‌عبدلا) داوایکرد که‌ ئه‌م گۆرانیه‌ به‌یه‌که‌وه‌بلێین به‌لام کێشه‌مان هه‌بوو له‌ (تۆن ) خه‌نده‌ له‌ (سپرانۆ ئالتۆ ) گۆرانی ده‌لێ من له‌ ( سۆلی تینۆر ) موسیکم بۆ کردبوو . وه‌ کا‌ری موسیکی له‌گه‌ل‌‌ باشترین موسیکژه‌نانی شاری ‌هه‌ولێرئه‌نجام دراوه‌ ئه‌م گۆرانیه‌ له‌ قۆناخی ته‌واوبووندایه‌ من خه‌ریکم کلیپی بۆ ده‌که‌م . وه‌ کێشه‌‌ی پشتگوێ خستنی نا‌وی مامۆستا له‌م کلیپانه‌ی که‌به‌رێزیان ئه‌ماژه‌یان پێکردوه‌ ئێمه‌ش وه‌ک موسیکژه‌ن هه‌مان کێشه‌مان هه‌یه‌ . زۆربه‌ی گۆرانی بێژه‌کان که‌ له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کان ده‌ده‌نیشن له‌ بیریان ده‌چی که‌ شاعیر چه‌ند به‌م شعره‌ ماندوو بوه‌ و موسیکژه‌نه‌کان چه‌نده‌ هیلاک بون له‌گه‌لی له‌ی خه‌لک وایه‌ که‌ خۆیان بۆ خۆیان ئه‌نجامیانداوه‌ . بۆیه‌ به‌شێک له‌م گۆرانیبێژانه‌ ته‌نها بیر له‌ (قا‌ت و ریباته‌که‌ی) ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌بێ ره‌ونه‌قدار بێ . من مه‌به‌ستم هونه‌رمه‌ند (کورده) ‌نیه‌ له‌م باسه‌ به‌له‌م ده‌لێم زۆر له‌ گۆرانیبێژه‌کان . من زۆر به‌ (جورئه‌ته‌وه‌ ) ده‌لێم به‌شێک له‌ گۆرانیبێژه‌کان ئا‌ستی رۆشنبیری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ئه‌وتۆیان نیه‌ وه‌ک شاعیرێک یان موسیکژه‌نێک که‌چی ئاماژه‌ به‌شه‌ونخونی هیلاکی موسیکژه‌ن و شاعیر ناکه‌ن .

من سوپاسی مامۆستا جه‌بار حه‌بیب ده‌که‌م که‌ رێگای پێدام ئه‌م تێکسته‌به‌کار بهێنم که‌ راسته‌وخۆ له‌ به‌رێزیانم وه‌رنه‌گرتبوو . وه‌ ئه‌م مامۆستا به‌رێزه‌ هه‌مووکات له‌ خزمه‌تی هونه‌ری کوردیدایه‌ وه‌ شایه‌ت حال زۆرن‌ . وه‌ بریار بوومن په‌یوه‌ندی به‌ مامۆسا جه‌بار حه‌بیب بکه‌م به‌لام ده‌مزانی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستا بکه‌م  ده‌بوو ده‌ست له‌ تێکسته‌که‌ هه‌لگرم چونکه‌ نه‌م ده‌توانی دلی مامۆستا بشکێنم ئه‌گه‌رچی مامۆستا گوتی من له‌سه‌ر هه‌مان ریتم تێکستێکی ترت‌ بۆ ده‌نوسم به‌له‌م من ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ل ئه‌م تێکسته ژیاوم بۆیه‌ نه‌م توانی ئه‌م کاره‌ بکه‌م . وه‌ ده‌مه‌وێت بلێم که‌ من له‌ ده‌می هونه‌رمه‌ند( کورده)‌ گوێم له‌ ئاوازه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند( زیاد ئه‌سعد) گرت ئه‌م ئاوازه‌ش وه‌ک هه‌موو ئاوازه‌کانیتر ناسک و پرسۆز بوو .وه‌ک هه‌موو ئاوازه‌کانیتر (مولکداریه‌تی) خۆی پێوه‌ دیار بوو . وه‌ له‌ کۆتاییدا زۆر سوپاسی مامۆستا جه‌بار حه‌بیب ده‌که‌م ده‌لێم من ناتوانم ده‌ست له‌م هۆنراوه‌‌ هه‌لگرم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌ قۆناغی کۆتایی کاره‌که‌مم له‌ ماوه‌یه‌کی نزیک له‌تێڤێکان کلیپی ئه‌م گۆرانیه‌ ده‌بینن که‌ تێکستی ئه‌م گۆرانیه‌ له‌لایه‌ن مامۆستاجه‌بار حه‌بیب نوسراوه‌ . وه‌ زۆر سوپاس بۆ هونه‌رمه‌ند زاناجه‌به‌لی که‌ هاوکاریه‌کی زۆری کردم .

موکریان ئه‌بوبه‌کر
pravda-m@hotmail.com

سه‌رچاوه‌ : چرا تیڤی

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008