Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

چیرۆکی ئه‌شقم ... هیوا ته‌ها


من ناتوانم بێ تۆ بژیم
تۆش به‌بێ من ئاسوده‌ی
وه‌رزی عه‌شقی من خازانه
خوایه هاوار هاوار تاكه‌ی


ئه‌و ساتانه‌ی خۆشم ئه‌وێت
ئه‌ڕۆیت و خۆت ئه‌تۆرێنی
ئه‌وساتانه‌ش كه‌لێت توڕه‌م
سووژده‌ی عه‌شقم بۆ ئه‌هێنی


بۆ كڕێوه‌ی زستانی تۆ
گڕی عه‌شقم له خۆم به‌ردا
هه‌موو دنیا باسی عه‌شقه
به‌دی ناكه‌م له‌هیچ كه‌سدا


دڵێك هێلانه‌ی سه‌روه‌ت بێ
به عه‌شق و ئه‌وین نامۆیه
عه‌شقێك حه‌زو ئاره‌زوو بێ
عه‌شقێكی پڕ له درۆیه


گوڵی لاویم هه‌ڵ ئه‌وه‌رێ
به‌ره‌و پیری لێژ ئه‌بمه‌وه
به‌سه‌رهاتی عه‌شقه‌كه‌ی من
بۆته مه‌یو مه‌ی خواردنه‌وه

 

hiwa2005@hotmail.co.uk  
 

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008