Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

جیهانی عشق - باریکان

جیهانی عشقی  ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌ش بوو

که‌ دار و دره‌خت حه‌سوودیان پێ ده‌بردین

عشقی ئێمه،‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌  بوو، ببو به‌ چیرۆکی سه‌ر زمان

له‌ هه‌موو وه‌رزه‌کان ئێمه‌ دوو گوڵی سووری

بۆن خۆشی گه‌ش بووین

که‌ له‌ بازاڕ و گوڵ فرۆشان

 نموونه‌ی ئه‌م دوو گوڵه‌ نه‌بوو!

ورزی پاییز نه‌ی ده‌توانی به‌ تووڕه‌ی ڕه‌شا با

یه‌ک په‌ڕ له‌ برژانگمان بوه‌رێنێ

زستانی بێ روع! به‌ فر و بارانی دایمی نه‌ی‌ده‌توانی

ئێمه‌ ڕه‌ق هه‌ڵێنێ!

که‌ وه‌رزی به‌هاریش ده‌هات

گۆڵ له‌ شه‌رمی ئێه‌مه،‌ نه‌یان توانی سه‌ر ده‌رهێنن

هاوینانیش! تیشکه‌ گه‌رم و زه‌رده‌‌کانی خۆری ئاسمان

له‌ژێر هه‌ور خۆیان حه‌شار ده‌دا

جیهانی عشقی ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوان بوو

که‌ هه‌مووعاشقان سوژده‌یان بۆ دێنا

به‌ڵام!

له‌ کۆتای دا

من و تۆ

 به‌ ته‌نیا خۆمان

بێ وه‌فایمان نیشاندا!

نه‌ تۆ!   ,   نه‌ من

قه‌ت، هه‌رگیز بیرمان له‌ جوانی ئه‌م جیهانه نه‌کرده‌وه‌

من و تۆ ئه‌وه‌نده‌ خۆ په‌ر‌ست بووین

که‌ خۆمان شه‌رمه‌زاری ڕه‌شه‌ بای پاییز کرد

من  و تۆ

خۆمان شه‌رمه‌زاری به‌فر و بارانی وه‌رزی زستان کرد

تازه‌ ئیتر چۆن به‌هارن من بچم بۆ گه‌شتی ناو پارک

چۆن بتوانم  ڕوو هه‌ڵێنم له‌و هه‌موو گوڵه‌ جوانانه‌ی به‌هار

تازه‌ ئیتر من ناواتنم بڕۆم له‌ ژێر تیشکی گه‌رمی خۆر ڕاکشێم

و

خه‌یاڵ له‌گاڵ تۆ بکه‌م

تازه‌ قه‌ت هه‌وره‌کانی هاوین، خۆیان ناکه‌ن به‌ سێبه‌ری جوانی من و تۆ

من و تۆ

شه‌رمه‌ زارین

شه‌رمه‌زاری گشت جیهانین

من و تۆ

شه‌رمه‌زارین

شه‌رمه‌زاری

جیهانی عاشقانین

من و تۆ شه‌رمه‌زارین

شه‌رمه‌زار

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008