Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

ئاهێکی پڕ په‌شیمانی بۆ مناڵی

تازەچاوم پڕفرمێسکى پەشیمانى مناڵیمە
چەن دڵ پرحەسرەتم بەوەى چ ئەدگارێک باش بێ نیمە


تۆبڵێى شۆستە بمبورێ ئاخ چاڵم لەدڵ هەڵکەندن
لە هەوڵی جوانیدانەبووم تەنیا پیس و پۆخڵ کردن


تۆ بڵێی دارى نێو گەرەک لێم ببـورێ بۆ لاساریم
من چەن نەفامبوم ئەموەران ئەویش سێبەر بوو بۆ یاریم


گڵۆپەکانی سە ر شەقام لێم ببوورن تۆ جوانیتان
چەن نەفام بووم بەمناڵى ئاى چاو جوانم لێتان شکان


باڵندەکان لێم ببوورن زۆرم بەردتێتان گرتووە
پەنجەکانم بەوەرین چێ ئاخ زوڵمم لێتان کردووە


بەڵام ئێستا کە گەورەبووم دڵم تەنیاجوانى دەوێ
ڕق ئەستورنیم لەهیچ شتێ هەموو شتێکم خۆشەوێ

کاوه‌ حوسێن

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008