Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

جوانی

گوڵ تەنیا بەهـار دێتەدەر بەس جوانى تۆگشت کاتى یە
ئەزانم فریشتە جوانە بـــەس دڵنیام وەک تۆنى یە

کاتێ زووبانت دێتە گۆ نەغمەت هاوشــــێوەى بولبولە
خونچەى لێوت دەکرێتەوە تازەترین پەرەى گـــــــــــوڵە

کاتێ دێیتە دنیاى خەیاڵ لە پەپولە زۆر جوانـــــــــــــترى
کاتێکیش دەبى بە ووشە لە گشت شیعرم ناســــــــــکترى

ئەگەر بێت و تۆى شــــــازادە لە بەهەشتابى وەک پەرى
دورنیەگشت بێ باوەرێ بۆســــــــــەردینی یەزدان بەرى

هێند ناسکى جوانى کام گول َلەناسکـــى رووى تۆ ئەچێ
شیعرم پێى ناکرێ باستکا نەکا شووشــــەى دڵت بشکى


کاوه‌ حوسێن

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008