Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

په‌شیمانی

پەشیمانم لە گشت تەمـەن لەو ڕۆژانەى بۆت ژیاوم
ئەو سەردەمەى خۆشم ویستى وەک تاوان دێتە بەر چاوم

وا نەزانى خۆشم ئەوێى کە ئێستا شیعرت بۆ ئەڵێم
ئەوە شیعر نیە بۆ تۆ لەگەڵ ژانى دڵما ئـەدوێم

چاوەروان مەبە کە ئیدى شیعر بۆ تۆ بهۆنــمەوە
لەڕووحیشم پێویست تر بى ناهێڵم بێیتە دڵمەوە

گەر بێ و جارێ تر سەر لە نوێ مرۆڤ دروست بکرێتەوە
قەت نایەڵم لەسینەى من عە شقى کچێک جێـى بێتەوە

گوناهتکرد منت جێهێشت خۆت دایە دەست دڵێکى شێت
کێ ئەڵێ ئەوەى خۆشتەوێ بە عەشقەوە بۆت ئەسـوتێت
 

کاوه‌ حوسێن

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008