Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

وا نه‌زانی

تازە ئیدى پێکەنینت ڕام ناچەنێ وەکو جاران
ئەو دەمانە تێپەریکرد کە تۆم لەخۆم کردبووەئاسمان

تازە...تازە بەنیازى بە خەندەیەک بمبەیـتەوە
ئەى تۆ تۆڵەى ڕۆژانى خەمم لەدڵى کێ ئەکەیتەوە

راستە ئێستاش خۆشت ئەوێم بەڵام بەچى ئەچێ گوڵم
تازە هەرگیز وەکو جاران ناژێیتەوە لـە ناو دڵم

ئەو ساتانەى خۆشم ویستى سەردەمێ بووتێپەرى ڕۆى
تازە من خەمى بۆ ناخۆم خانەخوێى ئەو خەمانە تۆى

وا نەزانى کاڵفامێکم بەبزەیەک دێمەوە لات
چۆن ئەو ڕۆژانەم لە بیرچێ گاڵتەت بەگریانم ئەهات


کاوه‌ حوسێن

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008