Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

ئێره‌ ووڵاتی ئه‌شق نیه‌

ئەى ئەو کەسەى خۆشم ئەوێى نازانم تاکەى لێت دوور بم
نازانم تاکەى ترساوى دڕکە زێکانى سنوور بم

نازانم تاکەى ئەزیزم عەشقمان لێ حەرام دەکرێ
تاکەى عەشق بەژن وباڵاى بەخاچى عەیبە دا دەکرێ

لەم نیشتیمانە ئەزیزم تەفسیرێک بۆعەشق نیە
وەرە دەستەکانتم بەرێ ئێـرەووڵاتى ئێمەنیە

سەیرە گوڵم خۆشم ئەوێى بەس ناتوانم بیدرکێنم
مەگەر تەنیا بەنەهێنى لە نێو دڵما ناوت بێنم

ئەگەر ڕۆژێ بەئاشکرا بڵێم گیانە تۆم خۆشەوێ
شەقام نامێنێ لەم شارە باسى ئێمەى تێنەکەوێ

لەم ووڵاتە خۆشەویستى لەشەرع ویاسالادانە
ئاى لەواقیعى پڕژەهرى ئەوینى ئەم نیشتیمانە
 

کاوه‌ حوسێن

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008