Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

بیستم گله‌ییت کردووه‌


بیستم گله‌یت کردووه‌
گوایا ڕۆژی ڤالانتاین
من تۆم فه‌رامۆش کردووه‌..
باوانه‌که‌م..
ڤالانتاین که‌ی جه‌ژنی منه‌؟
جه‌ژنی من ته‌نها نه‌ورۆزه‌
له‌و ڕۆژه‌یا
لێت ئه‌که‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌..
من له‌ بری
هه‌ر گوڵێکی بێ ڕه‌نگ و بۆی
درووستکراو..
خۆم به‌ به‌هارێ نێرگز و
دڵێکی پڕ له‌ عیشق و سۆز
دێمه‌ حوزورت و پێت ئه‌ڵێم
باوانه‌که‌م جه‌ژنت پیرۆز
 


گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008