Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

خه‌مێکی تر


باسی خۆمم بۆ ڕووبار و کانییه‌کان کرد
گوێیان له خه‌مم ڕاگرت و
دواجار سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت
باسی خۆمم بۆ شه‌قامێکی بێزار کرد
وه‌ک پێ به‌سه‌ر برینی جه‌سته‌یا بنێی
..زریکانی
باسی خۆمم بۆ دره‌خته‌کانی شار کرد
!هه‌موو له‌حه‌سره‌تا ژاکان
نازانم سه‌رم سوڕماوه‌
هه‌موو بۆ من وا به خه‌من
یان وه‌ک من جه‌رگیان بڕاوه؟

 

گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008