Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

په‌شیمانم که‌ تۆم خۆشویست


په‌شیمانم که‌ تۆم خۆشویست
په‌شیمانم که‌ تۆمکرده‌
قیبله‌ی عیشق و
ته‌کییه‌ی ته‌هلیله‌ی شه‌وانم..
تاوانم کرد که‌ گشت شه‌وێ
هه‌زاران وشه‌ی پڕ سۆز و
خۆشه‌ویستیم
بۆ ئه‌کردی به‌ ملوانکێ شیعری جوان و
ئه‌مکرده‌ گه‌ردن و ملی
 تۆی به‌ شێک له‌ ڕۆح و گیانم..
په‌شیمانم له‌و شه‌وانه‌ی
وه‌ک په‌روانه ‌هه‌زاران جار
به‌ گڕی عیشقت ئه‌سووتام..
په‌شیمانم له‌و شه‌وانه‌ی
وه‌ک عاشقێکی دڵشکاو
له‌م ته‌نیایی و غه‌ریبیه‌دا
تا به‌یانی بۆت ئه‌گریام..
په‌شیمانم له‌و ڕۆژانه‌ی
ڕاز و نهێنی دڵی خۆم
لای تۆ درکان..
په‌شیمانم له‌و ساڵانه‌ی
عومری گه‌نجیم
له‌ پیناوی تۆیا دۆڕان..
په‌شیمانم دڵ و ڕۆح و
هه‌ردوو چاوم به‌ تۆ به‌خشی..
په‌شیمانم که‌ ئازار و
خه‌می دنیام بۆ تۆ نۆشی..
په‌شیمانم..
من ئێستا زۆر په‌شیمانم
که‌ تۆم کرده‌ قیبله‌ی عیشق و
ناونیشانی شیعره‌کانم..


گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008