Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

که‌س تێم ناگا

که‌س تێم ناگا که‌ من ئه‌گریم
له‌ نهێنی دڵی ماتم
که‌س نازانێ چۆن ڕازێک و
خه‌می کامه‌ به‌سه‌رهاتم

مه‌گه‌ر ته‌نها چاوانی تۆ
له‌ نهێنی و ڕازم بگه‌ن
ته‌نها سۆزی دڵی مه‌ستت
به‌ مه‌رگی دڵم ڕابگه‌ن

ته‌نها تۆ ئه‌زانیت که‌ من
ئاشقی کام دڵ و هه‌ستم
مه‌گه‌ر تۆ تێبگه‌ی که‌ من
به‌ چاوی جوانی تۆ مه‌ستم

ده‌رباز یونس
 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008