Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

ئه‌مشه‌و بێدارم

ئه‌مشه‌و بێدار و بێ که‌سم
چێژوانم شه‌وه‌ زه‌نگه‌
له‌ دووری تۆ ئه‌مشه‌و ته‌نیام
دڵم بێ مه‌یله‌ و زۆر ته‌نگه‌

په‌نجه‌ره‌ی ژووریشم ئێستا
له‌ ته‌نیای دا ئه‌خووسێ
پێنووسی ده‌ستیشم ئه‌گری و
شیعرێ نایه‌ بۆی بینووسێ

ئه‌مشه‌و سه‌رینیشم کڕه‌
به‌ لایلایه‌ نامخه‌وێنێ
رۆحم له‌ خۆم زۆر بێزاره‌و
بۆ لای تۆ ڕامئه‌چلێکێنێ

چاویشم په‌ڵه‌ هه‌ورێکه‌
وا خه‌می تۆ ئه‌خواته‌وه‌
فرمێسکم بۆت دێته‌ خوارێ
باڵای جوانت ئه‌شواته‌وه‌

لێم ببوره‌ ئه‌گه‌ر مه‌ست بووم
من خه‌مبارترین ئاوازم
ئه‌مشه‌و پڕ له‌ خه‌می دووری و
پڕ له‌ نهێنی و له‌ ڕازم

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008