Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

هه‌ر تۆم ئه‌وێ

هه‌ر تۆم هه‌یه‌و هه‌ر تۆ ئه‌وێ
گوڵی ته‌نها تۆم خۆش ئه‌وێ
له‌ هه‌ر شوێنێ که‌ ته‌نیا بیت
دڵم چاوه‌ڕێته‌ له‌ وێ

دڵم پڕ له‌ هه‌ستت بووه‌
گومانم لێ به‌سه‌ر چووه‌
ئه‌زانم که‌ تۆش وه‌ک منی
دڵت بۆ ژوانێ مه‌ست بووه‌

لێت زیز نابم لێت ناتۆرێم
له‌ ئه‌شقی تۆ قه‌ت ناگۆڕێم
شاڵاوی لافاوێ ئه‌بم
له‌ سینه‌تا داده‌چۆڕێم

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008