Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

به‌رگه‌ی دووری تۆ ناگرم

به‌سه‌ دووری خولیای ژینم
ئه‌ی شاگوڵی پڕ ئه‌وینم
چاوی به‌نازت هه‌ڵبێنه‌
با مه‌ستی چاوت ببینم

به‌رگه‌ی دووری تۆ ناگرم
وه‌ره‌ با نازت هه‌ڵگرم
چیتر خۆت لێم دوور مه‌گره‌
له‌ دووری تۆ ڕۆژێ ئه‌مرم

دڵی شێتم مه‌یلی لێته‌
فه‌رشی رۆحم له‌ به‌ر پێته‌
وه‌ره‌ جارێ تێپه‌ڕه‌ لام
چاو له‌ رێیه‌و چاوه‌ڕێته‌

وه‌ره‌ ببه‌ به‌ هاوسه‌رم
تاجی گوڵ به‌ له‌سه‌ر سه‌رم
با ته‌مه‌نم قوربانت بێ و
سارێژ بێ برین و که‌سه‌رم

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008