Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

شه‌رم نییه‌ په‌شیمانی

باخی ئه‌شقم مه‌سوتێنه‌
گوڵی سوورم لێی چنیوه‌
دڵ ده‌ربێنه‌ و لێی بڕوانه‌
ناوی تۆم تێدا نووسیوه‌

هێنده‌ دڵم مه‌تۆرێنه‌
با خودای ئه‌شق نه‌تگرێ
بزانه‌ من لێت زویر بم
که‌س نییه‌ نازت هه‌ڵگرێ

گه‌ر ڕۆژێ تۆ دیار نه‌بیت
خه‌ڵکی له‌ چاوما ئه‌تبینن
چی شه‌قامی شاریش هه‌یه‌
پڕ له‌ یادگاری و ئه‌وینن

وه‌ره‌وه‌ بۆ لای جێژوانم
شه‌رم نیه‌ په‌شیمانی
وه‌ره‌ به‌سه‌ ئیتر خه‌وتن
له‌ باوه‌شی چاوه‌ڕوانی

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008