Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

له‌ دووری تۆ ڕۆژێ ئه‌مرم

چاوانی تۆ ته‌نها ماڵه‌
که‌ دڵی من تێیدا شاده‌
نیگا بگره‌ لێوت بێنه‌
ده‌ ده‌ی په‌چه‌و زولفت لاده‌

لێم بڕوانه‌ی له‌م دڵه‌ی من
که‌ چۆن بۆت پڕ ئه‌شق و هه‌سته‌
وه‌ره‌ باوه‌شم ئازیزم
بۆتۆ پڕ له‌ نووره‌و مه‌سته‌

مه‌مسوتێنه‌ منی ناسی
به‌رگه‌ی سوتانت ناگرم
باڵم به‌ ئه‌ستۆت گه‌ر نه‌یه‌ی
له‌ دووری تۆ ڕۆژێ ئه‌مرم

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008