Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

یا تۆ شیعر ، یا شیعره‌کانم وه‌کو تۆن



هه‌ناسه‌که‌م
ئیلهامی من تنۆکی فرمێسکی تۆیه‌
من نازانم
یا تۆ شیعری ؟؟
یا شیعره‌کانم وه‌کو تۆن ...
من تێناگه‌م یا تۆ منی ؟؟
یا من خۆم و هه‌سته‌کانم
یا ڕازه‌کانم وه‌ک و تۆن ...
له‌ ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌مدا
که‌ هه‌ر سه‌یرێکی خۆم ئه‌که‌م
تۆ ئه‌بینم
له‌ چاوێکما سه‌ما ئه‌که‌ی
له‌ چاوه‌که‌ی ترما ئه‌گری ...
له‌ لایه‌که‌ ئه‌مگریێنی
له‌ لاکه‌ی تر له‌سه‌ر له‌پی ده‌سته‌کانت
نازی خه‌مێکی هه‌ڵئه‌گری ...
من تێناگه‌م
یا من شێتم ؟؟
یا وێنه‌کانم وێنه‌ی تۆن ...
یا جنۆکه‌یه‌ ئه‌یبینم
یا ماڵه‌که‌م پڕ پڕی تۆن ...

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008