Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

لێم ببوره‌ ، دوێنی مه‌ست بووم ..



که‌ شه‌و دادێ
خۆری چاوت له‌ ئاسمانی منا هه‌ڵدێ ...
پێنووسه‌که‌م دێته‌ ده‌ستم
سۆزی شیعرێکی تازه‌ دێ ...
دوێنی شه‌و بوو ...
کاتی خه‌و بوو ...
له‌گه‌ڵ پێنوسم شه‌ڕم بوو ...
ئه‌زانی بۆ ؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ باکانه‌
بنووسی هه‌ستی ته‌ڕم بوو ...
که‌ نووسیبووی
" بیرت نه‌چێ ...
که‌ هه‌ر کچێ ...
لار و له‌نجه‌ی له‌ تۆ بچێ ...
تیری به‌ دڵم دا ئه‌چێ ... "
ئیتر ئه‌مشه‌و بڕیارم دا
به‌م پێنوسه‌م قه‌ت نه‌نووسم ...
ئیتر به‌ پێنوسێکی تر
باڵای شیعرت بۆ ڕامووسم ...
پێنوسێکی چاو شینی جوان
هاته‌ ده‌ستم ...
پڕ به‌ هه‌ستم ...
بۆتم نووسی خۆشه‌ویستم ...
" چاوی تۆ زنجیری کردووم ...
پاکی دڵت نه‌ک ئه‌م کچه‌
نه‌ک ئه‌م کچه‌ ، نه‌ک ئه‌م کچه‌
گشت کچێکی له‌ بیر بردووم ... "
لێم ببوره‌
له‌وه‌ی که‌ دوێنی شه‌و نووسیم
دوێنی مه‌ست بووم ...
دوێنی سه‌رخۆش و ته‌ڕ هه‌ست بووم ...
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ستی ته‌ڕ و
پێنووسه‌که‌م فڕێ داوه‌ ...
بۆ باڵای تۆ زمانی من
به‌ شیعرێکی پڕ ببوره‌
ده‌ستی هه‌ستی
له‌ پێنوسێکی چاو شینی مه‌کر بازدا
گرێ داوه‌ ...

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008