Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

هه‌ر چاوێ شین بێ ماڵمه‌


تو خوا ئازیز هه‌رگیز نه‌ڕۆی
به‌ ته‌نیایی به‌ جێم بێڵی
دڵم به‌رگه‌ی دووریت ناگرێ و
ڕۆژێ هه‌ر ئه‌مرم به‌ وێڵی

له‌ هه‌ر کوێ بیت به‌ دواتا دێم
له‌ هه‌ر کوێ بم تۆم خۆش ئه‌وێ
له هه‌ر کوێ بۆنی تۆی لێ بێ
دڵ مه‌سته‌ بێداره‌ له‌وێ

هه‌ر چاوێ شین بێ ماڵمه‌ و
هه‌ر که‌س له‌نجه‌ی له‌ تۆ بچێ
لێم ببوره‌ !! خۆشم ئه‌وێ و
تیری به‌ دڵم دا ئه‌چێ

دڵێ وه‌ک دڵت ناسک بێ
پڕ هه‌ستی تۆ بێ که‌سه‌ بۆم
بۆ سه‌بووری و ته‌نیایی من
نیگایێ چاوی به‌سه‌ بۆم

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008