Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

من ئاشــــــــــــــقم


من ئاشقی کچۆڵه‌یه‌کی به‌نازی
پڕ له‌ ئه‌شق و پڕ له‌ نوورم
من ئاشقی نازدارێکی میهره‌بان و
چاو شینێکی زۆر زۆر دوورم

من ئاشقی دار و به‌ردی ئه‌م ووڵاته‌م
چونکه‌ ئه‌م پیایا ڕۆشتووه‌
من ئاشقی خه‌می غوربه‌ت و ته‌نیاییم
چونکه‌ ئه‌م خه‌می چه‌شتووه‌

من ئاشقی ئه‌م بارانه‌م نمه‌ نمه‌
له‌ به‌رده‌میا دا ئه‌بارێ
ئاشقی ئه‌م فرمێسکه‌شم که‌ له‌ چاویا
بۆ ته‌نیایی دێته‌ خوارێ

من ئاشقی ئه‌شقی بێ کۆتایی ئه‌وم
له‌گه‌ڵمایه‌ تاکو مردن
من ئاشقی خودی خۆمم ، خۆم خۆش ئه‌وێ
چونکه‌ ئه‌م ئاشقه‌ به‌ من

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008