Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

من به‌ ئه‌شقی تۆوه‌ جوانم



من چیم هه‌یه‌ جگه‌ له‌ تۆ
جگه‌ له‌ ئه‌شق و ئه‌وینت
سه‌بووری دڵی من چیه‌
جگه‌ له‌ ماچی شیرینت

شه‌وان ته‌نیا له‌ ئامێزی
پڕ نووری تۆ ئارام ئه‌گرم
هه‌ر به‌ ته‌نیا تۆم خۆش ئه‌وێ
له‌ ئێستاوه‌ تاکو ئه‌مرم

خۆشه‌ویستیت هه‌ناسه‌مه‌ و
مه‌یلی دڵێکی کڵۆڵه‌
بێ تۆ ژینم لا وێرانه‌ و
ئه‌م شاره‌شم له‌ لا چۆڵه‌

من به‌ ئه‌شقی تۆوه‌ جوانم
هه‌ر به‌ بوونی تۆوه‌ من هه‌م
هه‌ر ئه‌شقی تۆ په‌رستگامه‌ و
بۆ باڵای تۆ سوژده‌ ئه‌به‌م

ده‌رباز یونس

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008