Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

سه‌ربازی وون

که‌ وه‌فدێ ده‌چێته‌ شوێنێ
بۆ سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی وون
تاجه‌ گوڵینه‌یه‌ک دێنێ ،

ئاگه‌ر سبه‌ی وه‌فدێک بێته‌ وڵاتی من
لێم بپرسێ:
کوانێ گۆڕی سه‌ربازی وون؟

ده‌ڵێم :
گه‌وره‌م
له‌ که‌ناری هه‌ر جۆگه‌یێ
له‌ به‌رده‌رگه‌ی
هه‌ر ماڵێ ، هه‌ر کڵێسه‌یێ ، هه‌ر ئه‌شکه‌وتێ ،
له‌سه‌ر گابه‌ردی هه‌ر شاخێ ،
له‌سه‌ر دره‌ختی هه‌ر باخێ ،
له‌م ووڵاته‌ ،
له‌سه‌ر هه‌ر بسته‌ زه‌مینێ
له‌ ژێر هه‌ر گه‌زه‌ ئاسمانێ ،
مه‌ترسه‌ ، که‌مێک سه‌ر داخه‌ و
تاجه‌ گوڵینه‌که‌ت دانێ !

5/11/1978
مۆسکۆ

عبدالله‌ په‌شێوس
 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008