Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

هه‌م تۆم خۆش ده‌وێ هه‌م ئه‌ویش

که‌ من ته‌نیا جارێک بژیم
هه‌م تۆم خۆشده‌وێ ، هه‌م ئه‌ویش ،
که‌ من ته‌نیا جارێک بژیم
نه‌ تیشکی ڕۆژ ده‌تۆرێنم
نه‌ تریفه‌ی مانگه‌ شه‌ویش
ئه‌گه‌ر دوو جار ژیابام
خۆشه‌ویستم هه‌ر تۆ ده‌بوو له‌مه‌یانا
له‌ویتردا
ئه‌وم ده‌کرد به‌ تاقانه‌
به‌ڵام ... چبکه‌م !
که‌ من ته‌نیا جارێک بژیم
چاره‌م نیه‌
هه‌م تۆم خۆش ده‌وێ ، هه‌م ئه‌ویش
هه‌م تیشکی ڕۆژ ده‌په‌رستم
هه‌م تریفه‌ی مانگه‌ شه‌ویش

16/3/1979
مۆسکۆ

عبدالله‌ په‌شێو

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008