Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌


ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
ئه‌و بارانه‌ په‌ستم ده‌کا
که‌ ڕه‌شه‌بای له‌گه‌ڵدا بێ
په‌ست ده‌م به‌و گوڵه‌ گه‌نمه‌ی
له‌گه‌ڵ ژه‌نگا
په‌نجه‌یان تێک هه‌ڵکێشا بێ

ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
بێ ڕه‌شه‌با و بێ ده‌نگ وه‌ره‌
ئه‌ی گوڵه‌گه‌نمی زێر که‌فتم
ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره

ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
هه‌روه‌ک له‌ ناو دڵما ته‌نیای
سه‌رینه‌که‌م بۆ دوو که‌سه‌
دوو کورسیی تامه‌زرۆم هه‌یه‌
دوو پیاڵه‌شم هه‌یه‌ بۆ چای

کاتێ به‌ ته‌نیا دێیته‌ لام
مه‌مکی دایکم
سواری پشتی چیاکان ده‌بێ
چیاکانیش دێن
ده‌رگه‌ی ژووره‌ خه‌مگینه‌که‌م ده‌که‌نه‌وه‌
ناوچه‌وانی ده‌رکراوم
ماچ ده‌که‌ن و ده‌یسڕنه‌وه‌

11/9/1973
ڤه‌رۆنێژ

عبدالله‌ په‌شێو

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008