Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

ئه‌پۆڵڵۆ

ئه‌ی مانگ گه‌ریده‌ی بێ وڵات
سووچی خۆت بوو ئه‌پۆڵڵۆ هات

منی کوردیش ڕۆژانی زووم
وه‌ک تۆ له‌ پۆپه‌ی به‌رزی بووم

که‌چی پاکی و ڕوناکیی خۆم
بوون به‌ مایه‌ی نه‌گبه‌تی بۆم

پارووم نه‌وتم ده‌شتم گردم
هه‌موویان لێ داگیر کردم

1970 - هه‌ولێر

عبدالله‌ په‌شێو

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008