Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

لێت نه‌گۆڕی


که‌زیت چه‌پکه‌ ئاگرێکه‌
هه‌موو ڕۆژی ده‌ڕژێته‌ ناو ژووری تارم
وا هه‌ست ده‌که‌م
ڕۆژێک دادێ ... لافاوی ئاگر هه‌ڵده‌ستێ ...
زه‌رده‌خه‌نه‌ت که‌شتییه‌که‌
هه‌موو ڕۆژێ ڕێ ون ده‌کا
وا هه‌ست ده‌که‌م ڕۆژێک دادێ
له‌ به‌نده‌ری دڵی مندا ڕاده‌وه‌ستی

نهێنی خۆم
تا ئێستا به‌ که‌س نه‌گوتوه‌
به‌ تۆی ده‌ڵێـم :
من چیاییم
خه‌ڵکی شاری ( ئه‌ستی ) کوژه‌م
هه‌موو ڕۆژێ
خوێنی زینێک له‌ جه‌نجه‌رم داده‌چۆڕێ
گه‌ر دیێته‌ لام وریای خۆت به‌
خۆشتم نه‌وێم ، لێت نه‌گۆڕی

13/9/1974 - مۆسکۆ

عبدالله‌ په‌شێو

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008