Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

پێشبینی
 

من فالچی نیم
کتێب بۆ که‌س ناگرمه‌وه‌
ناو له‌پی که‌س ناخوێنمه‌وه‌
که‌چی لێم ڕوونه‌ و ده‌زانم
مادام تۆ منت خۆش ده‌وێ
ده‌بیت به‌ نه‌رمه‌به‌سته‌یێک
قه‌ره‌جه‌کان ...
شه‌وانی زستان ده‌تبێژن
ده‌بیت به‌ دێره‌ هه‌ڵبه‌ستێک
به‌یانیان ڕۆژ ده‌تنووسێ
که‌ زه‌رده‌په‌ڕیش ده‌که‌وێ
شیعر کوژه‌کان ده‌تنێژن

1/11/1975 - مۆسکۆ

عبدالله‌ په‌شێو

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008