Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

زستانی پار


زستانی پار له‌گه‌ڵما بووی
له‌م شاره‌دا
به‌سته‌ڵه‌کیش
گوڵه‌مێخه‌کی لێ ده‌رده‌چوو
تا چلووره‌ش
به‌ گوێسوانه‌ و دره‌خته‌وه‌ سه‌وز ده‌بوو .
زستانی پار له‌گه‌ڵما بووی
باران ته‌ڕی نه‌ده‌کردم
زریان په‌نجه‌ی نه‌ده‌بردم

زستانی پار له‌گه‌ڵما بووی
هاژه‌ و خوڕه‌ی زێی سیروانم
له‌گه‌ڵدا بوو
گوڵه‌گه‌نمێکی گه‌رمێن و
کلوه‌ به‌فرێکی کوێستانم
له‌گه‌ڵدا بوو

1975 - مۆسکۆ

عبدالله‌ په‌شێو

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008