Derbaz.Net !

ده‌ستپێک  :::  هۆنراوه‌  :::  هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگ  :::  پۆسته‌ر  :::  ئێمه‌  :::  کتێبی هۆنراوه‌  :::  په‌یوه‌ندی

 

ووشه‌کانی هۆنراوه‌یه‌کی ده‌رباز یونس له‌ ده‌نگی دیار حه‌یده‌ر

محه‌مه‌د کارێزی
29/6/2008
هه‌ولێر


 

له‌ تازه‌ به‌رهه‌مێکی پێکه‌وه‌یی هونه‌ری ،  هه‌ردوو لاوی هه‌ست ناسک ده‌رباز یونس و دیار حه‌یده‌ گۆرانیه‌کی پڕ هه‌ستیان هێنایه‌ نێو دونیای هونه‌ری گۆرانی کوردی . " یاداشتی خه‌مێک" که‌ هۆنراوه‌یه‌کی هۆنراوه‌ نووسی لاو " ده‌رباز یونس " ـه‌و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش " دیار حه‌یده‌ر " ئاوازێکی ناسکی بۆی داناوه‌و هه‌ر خۆشی به‌ ده‌نگێکی هه‌ست بزوێن ووتویه‌تی ، کاری دابه‌شکردنی موزیکی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن هۆگر سعید و کاری ده‌نگی له‌ ستۆدیۆی میلۆدی له‌ شاری هه‌ولێر  بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و "ماجد عبدالخالق" یش کاری ئه‌ندازیاری ده‌نگی کردووه‌ ، هه‌روه‌ها موزیک ژه‌نان " محه‌مه‌د یاسین ، گۆران جه‌مال" به‌ ئامێری که‌مان و "ڕوان عدنان" به‌ سۆڵۆی جمبووش له‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ به‌شدار بوونه‌ و له‌ په‌یوه‌ندیه‌کدا هونه‌رمه‌ند دیار حه‌یده‌ر پێی ڕاگه‌یاندین له‌ داهاتویه‌کی نزیک هه‌ر له‌ کوردستان خه‌ریکی کاری کلیپی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌بێت .

 

یاداشتی خه‌مێک

پێم بڵێ چۆن دڵت هات
بڕۆی به‌بێ من بژی
له‌ باخی که‌سێکی تر
له‌ شیله‌ی گوڵ هه‌ڵمژی
به‌ ئاگری ئه‌شقی خۆت
له‌ ئه‌وینا بمکوژی

گیانه‌ تۆ هه‌موو کاتێ
بۆ ئه‌شقی من ئه‌مردی
بۆچی وا لێم گۆڕاوی
بڵێ کێ وای لێکردی
بۆچی وا لێم تۆراوی
دونیا بۆ کام لای بردی

من تا هه‌م چاوه‌ڕێی تۆم
بێ تۆ دیل و ڕه‌نجه‌رۆم

من بێ باک دڵم داپێت
رۆحم خسته‌ نێو کۆشت
تۆش هه‌رگیز وه‌فات نه‌بوو
بۆ من و ئه‌شق و خۆشت

ئێستاش تۆ با له‌ که‌یف و
سه‌فا و خۆشی ژیان بی
به‌س ڕۆژێ هه‌ردێ له‌وه‌ی به‌
منت کرد په‌شیمان بی
تۆ ناتوانی له‌ باخی
یه‌کی تر قه‌ت میوان بی

هه‌رچیت به‌ من کرد گیانه‌
من هه‌ر دوعام بۆ کردووی
هه‌موو کات له‌ چاوانت
چاوه‌ڕێی سۆزم کردووی
تۆ له‌دڵ و له‌ خوێنمای
ئێستاش بیرم نه‌کردووی

سوپاس بۆ هاوکارمان لێزان نێت - ده‌توانن له‌وێوه‌ گوێ له‌ گۆرانیه‌که‌ بگرن

 

هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ ماڵێک له‌ هۆنراوه‌ی کوردی . Derbaz.Net © 2008

دیزاین و نه‌خشه‌ سازی ماڵپه‌ڕ : Derbaz

 © IT4Kurd™ 2006-2008